ناڕازین

دوکاندارانى لەنگەى هەولێر بەچەند شێوەیەک قەرەبوو دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

سەرەڕاى ئەوەى حکومەت بڕیاریدا بە لێخۆشبون لە کرێى یەک ساڵ لە کرێى ساڵانە و 6 مانگ لە رسوماتى خاشاک، بەڵام دوکانداران ناڕازین، ئەنجومەنى بازاڕەکەش دەڵێت، بەشێک لە دوکاندارەکان ئیفلاسیان هێناوە.

رۆژی 24.3.2024، پارێزگارى هەولێر پێشنیازی لێخۆشبوونی کرێی یەک ساڵ لە کرێى ساڵانە و شەش مانگ لە رسوماتی خۆڵ و خاشاکی 166 دوکانی سووتاوی بازاڕی لەنگەی پەسەندکرد، جگە لەوە بڕیاردرا  لە 30% بۆ ساڵى 2023 و لە 100% بۆ ساڵی 2024، لە وەرگرتنى باج ببخەشرێن

یاسین خدر، ئەنجومەنى بازاڕى لەنگەى هەولێر بە 964ـى وت”کرێى ساڵانەکە لە نێوان یەک ملیۆن بۆ یەک ملیۆن و 300 هەزارە، ئەمەش بەراورد بە قەبارەى زیانەکان زۆر کەمە و دوکاندارەکان داواى قەرەبووى مادى دەکەنەوە”.

جگە لەوە حکومەت بڕیاریداوە بە نۆژەنکردنەوە چینکۆى بازاڕەکە، بە وتەى یاسین خدر بەس چینکۆکە 128 ملیۆنى پێدراوە و کرێى بەستن و هەڵواسینیش هەر لەسەر حکومەتە.

وەک ئەوەى ئەنجومەنەکە روونیکردەوە، خاوەن دوکانەکانیش بڕیاریانداوە جگە لە نۆژەنکردنەوەى دوکانەکانیان لە کرێى یەک مانگى دوکاندارەکان خۆشببن.

سیستمە کارەبا بازاڕەکە بە تەواوى تێکچووە، حکومەت ئەوەشى گرتووەتە ئەستۆى خۆى و وەک ئەنجومەنى بازاڕەکە بۆ 964 ئاشکرایکرد، زیاتر لە 200 ملیۆن دینارى پێویستە، هاوکات چاککردنەوەى سیستمى ئاو و زیانەکانیشى هەر لەسەر حکومەتە و ئەوان پێوەر و موزەخە بۆ دوکاندارەکان دەکڕن.

دووکاندارەکان جگە لەوەى پێشنیاریان کردووە بە قەرەبووکردنەوەى مادیى، داواشیان کردووە لە کرێى یەک ساڵى ئاو و کارەبا ببەخشرێن، هەرچەندە تائێستا وەڵام نەدراونەتەوە بەڵام ئەنجومەنى بازاڕەکە گەشبینە حکومەت ئەوەشیان بۆ بکات.

یاسین خدر باسى لەوەشکرد، هیوادارن حکومەت ئەوەى پێویست بێت بۆ دوکاندارەکان بیکات، چونکە بەشێکیان ئیفلاسیان هێناوە و تواناى ئەوەیان نەماوە دوکانەکانیان دابنێنەوە.

تا یەک ساڵی تر 166 دوکانی بازاڕی لەنگە کرێ نادەن

تا یەک ساڵی تر 166 دوکانی بازاڕی لەنگە کرێ نادەن

دوکاندارانى بازاڕى لەنگەى هەولێر: وەک زیانلێکەوتووانى...

دوکاندارانى بازاڕى لەنگەى هەولێر: وەک زیانلێکەوتووانى دهۆک قەرەبوومان بکەنەوە