پارێزگای هەولێر بڕیاریدا

تا یەک ساڵی تر 166 دوکانی بازاڕی لەنگە کرێ نادەن

964+

فەهمی نەبی

پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیایدا، یەک ساڵ لێخۆشبوون لە کرێى ساڵانە و 6 مانگ لە رسووماتی خاشاکیان بۆ کرا.

رۆژی 3.6.2024 ئەنجومەنى شارەوانى هەولێر لەدانیشتنێک پێشنیازی لێخۆشبوونی کرێی یەک ساڵ و شەش مانگ لە رسوماتی خۆڵ و خاشاکی 166 دوکانی سووتاوی بازاڕی لەنگەی بۆ پارێزگای هەولێر نارد و ئەمڕۆ پارێزگا ئەو پێشنیازەی پەسەندکرد.

بڕیارەکە بۆ ئەو دوکانانەیە کە لەبازاڕی لەنگە شەوی 27.2.2024 سووتان و هاوکات پێویستە گرێبەستیان لەگەڵ شارەوانی هەولێر هەبێت.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بە 964ی وت، هەموو دوکانەکان گرێبەستی شارەوانیان هەیە و ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە.

سەبارەت بە نۆژەنکردنەوەی دوکانەکان، قایمقامی هەولێر دەڵێت، لەسەر ئەرکی حکومەت هەموو دوکانەکان نۆژەندەکرێتەوە و لە پرۆسەی کۆتاییدایە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی پارێزگای هەولێر بڕیارەکە لەمڕۆوە لەلایەن بەشى ژمێریارى و داهات و گرێبەستەکان دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

تا یەک ساڵی تر 166 دوکانی بازاڕی لەنگە کرێ نادەن