وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری داوە

سێ تاقیگەی نایاسایی سوتەمەنی لە هەولێر داخران

964+

فەهمی نەبی

لەسەر بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پۆلیسی قایمقامیەتی هەولێر سێ تاقیگەی نایاسایی لە گۆڕەپانی فرۆشتنی سوتەمەنیی هەولێر داخستووە.

دەوترێت ئەو سێ تاقیگەیە بوونەتە هۆی ساغکردنەوەی سوتەمەنی کوالێتی خراپ لە بەنزیخانەکان.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بە 964ی راگەیاند، لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بڕیارێکمان بۆ هات تا ئەو سێ شوێنە دابخەین و ئەمڕۆ پۆلیسی قایمقامیەت هەر سێ شوێنەکەی داخستووە.

لەبارەی جۆری سزاکە قایمقامی هەولێر دەڵێت، “چونکە بەبڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بووە، ئەوان جۆری سزاکە دیاری دەکەن و ئێمە تەنیا جێبەجێمان کردووە”.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داوا لە بەنزینخانەکان بەرهەمی هەر بەرهەمێک دەکڕن سەرەتا نمونەیەک لەبەرهەمەکە بۆ تاقیگەکانی وەزارەت بنێرن بۆ ئەوەی لە کوالێتی سووتەمەنییەکە دڵنیا ببنەوە.

“پێشتر بە فەرمی داوامان لە قایمقامەکان و ئیدارە سەربەخۆکان کردووە، تاقیگە نایاساییەکانی سووتەمەنی دابخەن” ئەمەش لەراگەیەنراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەبوو.

ئەو نوسراوەی وەزارەت بۆ قایمقامیەتەکانی ناردووە:

سێ تاقیگەی نایاسایی سوتەمەنی لە هەولێر داخران