وێنه‌ى به‌خشراوه‌كه‌ى چۆمان كه كه‌سوكاره‌كه‌ى له سۆشیاڵ میدیاكان بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
چوار رۆژه ونبووه
به‌خشراوه‌كه‌ى چۆمان له هه‌ریر دۆزرایه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى چوار رۆژه كه‌سێكی به‌خشراوى دانیشتووى قه‌زاى چۆمان دواى ونبوونى له قه‌زاى هه‌ریر ده‌دۆزرێته‌وه.
به‌خشراوه‌كه ناوى جومعه‌یه، ته‌مه‌نى سه‌رووى 35 ساڵ و به‌قسه‌ى براكه‌ى نه‌خۆشی له‌گه‌ڵدایه.
حاجى ئاوده‌ل سۆفی، براى ئه‌م به‌خشراوه به 964ـى وت، براكه‌یان له هه‌ریر دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌ویش خۆی ماڵى له‌و قه‌زایه‌یه.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى نه‌خۆشی هه‌یه و حه‌بی نه‌خواردبوو، له چۆمان هاتبووه هه‌ریر و لێره‌ش نه‌یتوانیبوو بێته لاى ماڵى ئێمه”.
به‌قسه‌ى براكه‌ى له رابردوو چه‌ند جارێكی دیكه جومعه ونبووه و دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دوێنێ شه‌و په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووه له شوێنێكی قه‌زاى هه‌ریر دۆزیویانه‌ته‌وه.