ئاگرێکی گەورە لە رێگەی هەولێر – کەرکوک کەوتووەتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
لە کۆگایەک لە رێگەی هەولێر – کەرکوک کە دەکەوێتە نزیک گوندی مۆرتکە ئاگرێکی گەوەرە کەتووەتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 نزیکەی هەشت کۆگا ئاگری گرتووە و تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.
ئاگرەکە لە کۆگایەکی دروستکردنی کلینکسەوە سەری هەڵداوە و دواتر چەند کۆگایەکی دیکەی پلاستیک و موبەریدە و ئامێری جل ششتنی گرتووەتەوە.
لە ئێستادا چوار تیمی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن و ئاگرەکە زیاتر تەشەنەی سەندووە.