نمونەیەک لەو شیرەی دەستیبەسەردا گیراوە. فۆتۆ: بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر
بەسەرچوون
لە هەولێر هەزاران قوتوو شیری منداڵ دەستیان بەسەردا گیرا
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری بازرگانی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی دەیان قوتوو شیری منداڵی راگەیاند کە لە کۆگایەکدا بووە و دانراوە بە مەبەستی ساغکردنەوە.
شیرەکە لە جۆری “Aptilon”ـە و ژمارەیان هەزاران قوتووە کە لە نێو هەزار و 76 کارتۆندان.
هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی هەولێر هەواڵەکەی بۆ 964 پشتراستکردەوە و وتی، شیرەکان بەسەرچوون.
بە گوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری بازرگانیی هەولێر، پسوڵەی ئامادەبوون دراوە بە خاوەنەکەی بە مەبەستی لێکۆڵینەوە.
بە پێی زانیارییەکانی پەیجی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، ژمارەی قوتووە شیرە دەستبەسەرداگیراوەکان 46 هەزار قوتووە.