پڕۆژەکان چین؟

بە نزیکەی ملیارێک و 500 ملیۆن دینار پڕۆژە لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد

وەزاەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم جێبەجێکردنی چوار پڕۆژەی بە گوژمەی ملیارێک و 474 ملیۆن دینار لە شاری هەولێر راگەیاند.

وەزارەتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 27.3.2024 بڵاویکردەوە. پڕۆژەکان لەسەر داهاتی 100% و 15%ـی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێن.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پڕۆژەکان خزمەتگوزارین و لە دروستکردنی شەقام و کۆنکرێت و دروستکردنی پارک.

پڕۆژەکان بریتین لە:

*دروستکردن و قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی تووڕەق.

*پڕۆژەی قیرتاوکردنی سێ کۆڵان لە گەڕەکی فەرمانبەران.

*پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقامێکی 20 مەتری لە گەڕەکی زیلان.

*دروستکردنی پارکێک لە گەڕەکی ژیان.

شارەوانیی هەولێر شەقامەکانیان خاوێن کردەوە

شارەوانیی هەولێر شەقامەکانیان خاوێن کردەوە