هاوشێوەی فەیسبووکە

واتسئەپ تایبەتمەندیەکی تازەی زیاد کرد

964+

عادل کانەبی

هاوشێوەی فەیسبووک لە نوێترین وەشانی واتسئەپ، تایبەتمەندیەکی تازەی خستە بەردەم بەکارهێنەرانی کە دەتوانن لە ناو ئاپەکە رێوڕەسم (ئیڤێنت) رێکبخەن و هاوڕێکانیان لەوە ئاگادار بکەنەوە.

کۆمپانیای واتسئەپ لەسەرەتای مانگی ئایار رایگەیاند، تایبەتمەندییەکی تازە دەخەنە بەردەست بەکارهێنەرەکان لە بەشی گرووپەکاندا، کە یارمەتیدەریان دەبێت بۆ ئاگادارکردنەوەیان لە ئەنجامدانی ئاهەنگێک و داوەتکردنی هاوڕێکانیان، ئەمەش لە رێگەی زیادکردنی بەشی ئیڤێنت لە ناو ئاپەکە.

تایبەتمەندییەکە چۆن کاردەکات؟

لەم کاتەی ئێستا هەموو کەسێک ناتوانێت سوود لەو تایبەتمەندیە وەربگرێت، تەنیا ئەو کەسانە نەبن کە چەند کۆمیونیتیەکیان هەیە و دەیانەوێت لە رێگەی کورتە نامەیەک یاخود راپرسیەک رای بەشداربووان وەربگرن دەربارەی بەشداری کردن یاخود بەشداری نەکردن لەو ئاهەنگەی بە نیازە ئەنجامی بدات.

هەموو کەسێک دەتوانێت سوود لەو تایبەتمەندییە وەربگرێت؟

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی واتسئەپ، تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن سوود لەو وەشانە تازەیە وەبگرن کە لە چەند کۆمونیتیەک بەشدارن و تەنیا لە ناو ئەو کۆمیونتیانە ئەو ئیڤێنتە دوستبکەن.

واتسئەپ ئەپێکی پەیوەندییە و لە لایەن کۆمپانیای مێتاوە خاوەندارییەتی دەکرێت و ژمارەی بەشداربووانی لە سەرانسەری جیهان دەگاتە دوو ملیار کەس.

بۆ

بۆ "واتسئەپ" چیتر پێویستت بە سیمکارت نابێت