دوای مانگێک لە وەستانی

عێراق گرێبەستێکی پێنج ساڵەی بۆ کڕینی غازی ئێرانی واژۆ کردەوە

964+

فەهمی نەبی

دوای نزیکەی مانگێک لەوەستانی هاوردەکردنی غازی ئێرانی بۆ دابینکردنی کارەبا، ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبای حکومەتی عێراق گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ کۆمپانیای نیشتیمانی غازی ئێرانی واژۆ کرد.

گرێبەستەکە پرۆسەی پەمپکردنی 50 ملیۆن مەتر سێجا غازی رۆژانە لە خۆدەگرێت کە ئێران بۆ عێراقی دەنێرێت، ئەمەش تا کێڵگە غازییەکانی عێراق ئامادەدەبن و دەتوانرێت بۆ کارەبا بەکاربهێنرێت. وەزارەتی کارەبا هەر هێندە زانیارییەی لەبارەی گرێبەستەکە بڵاوکردوەتەوە.

رۆژی 1.3.2024 وەزارەتی کارەبای حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئێران هەناردەکردنی غازی بۆ عێراق راگرتووە و بەو هۆیەوە نزیکەی پێنج هەزار مێگاوات کارەبا کەمبووەتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی “پەیمانگەی واشنتۆن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی نزیک” کە لە تەموزی 2023 بڵاوکراوەتەوە، ئەوە هاتووە، عێراق توانای دابینکردنی 24 هەزار مێگاوات کارەبای هەیە، لەکاتێکدا پێویستی بە 34 هەزار مێگاوات کارەبا هەیە.

راوەستانی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق کارەبای کەمکرد...

راوەستانی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق کارەبای کەمکردووەتەوە