دیمه‌نێكی سه‌رچاوه‌ى ئاوى كانى سه‌رتا له باسرمه... وێنه: 964+
پۆنده‌كه‌ى بۆ بوژانه‌وه‌ى ئاوى ژێرزه‌وییه
“كانى سه‌رتا”ى ناحیه‌ى باسرمه بوژاوه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى باسرمه به 964ـى وت، سه‌رچاوه‌ى كانى سه‌رتا له سنوورى ناحیه‌كه‌ى بوژاوەته‌وه ئه‌مه‌ش كاریگەرییەكى باشی ده‌بێت بۆ ئه‌و پۆنده‌ى بۆى دروستكراوه.
له سنوورى ناحیه‌ى باسرمه‌ى سه‌ر به قه‌زاى هه‌ریر دوو سه‌رچاوه‌ى له‌مێژینه‌ى ئاوى هه‌یه و تا ئێستاش به به‌رده‌وامى ئاویان تێدایه، یه‌كه‌میان كانى سه‌رتا و دووه‌میشیان كانى هه‌نجیره له سنوورى گوندى شه‌كرۆكه، زۆرجاران به‌هۆى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵى ئاوه‌كانیان وشك یان كه‌مى كردووه، به‌ڵام دواتر بوژاونه‌ته‌وه.
ساڵى 2022 رێكخراوى یونسێف پلانێكی جێبه‌جێ كرد بۆ زیاتر گرنگیدان له‌و سه‌رچاوه ئاوانه، پۆندێ بۆ هه‌ردوو سه‌رچاوه‌كه دروستكرد.
ره‌زا ئه‌حمه‌د زه‌خۆك، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى باسرمه به 964ـى وت، سه‌رچاوه‌ى كانى سه‌رتا به باشی بوژاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه به‌شێوه‌ى كانییه و دواتر وه‌كو خۆى لێدێته‌وه.
وتیشی “پلانه‌كه‌ى یونسێف بۆ ئه‌وه‌یه له رێگه‌ى دروستكردنى پۆنده‌كانه‌وه ئاوى ژێر زه‌وى له‌و سنووره بژیێته‌وه”.
بۆیه ئه‌و ئاوه‌ى ده‌چێته ناو پۆنده‌كانه‌وه هه‌ر له‌ناو ئه‌م پۆندانه‌وه ده‌چێته‌وه ژێر زه‌وى”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئامانج لەم پڕۆژەیە را‌گرتن و گلدانەوەی ئاوی باراناو و گوستنەوەیان بۆ خەزانی ئاوی ژێرزەوی و ئاڕاستەکردنی ئاوەکە بۆ ئەو کانییەی کە بیانەوێت ببوژێتەوە.