دووشه‌ممەی داهاتوو‌ پشووى فه‌رمییه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو پشووى فه‌رمییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و بۆنه‌كه‌ش سه‌رى ساڵى ئاشوورییه‌كانه‌، مانگی نیسان پێنج رۆژی دیکەش پشووی تێدایە.

به‌پێی رۆرژژمێرى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان كه‌ بۆ بۆنه‌ نیشتمانى و پشووه‌ فه‌رمییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رۆژى 1.4.2024 كراوه‌ته‌ پشووى فه‌رمی.

ئاشوورییه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان له‌ پاڵ پێكهاته‌كانى دیكه‌، یه‌كێك له‌ پێكهاته‌ سه‌ره‌كییه‌كانه‌.

هه‌ر به‌پێی ئه‌م رۆژژمێره‌ رۆژێكی دیكه‌ش له‌ ساڵدا تایبه‌ت كراوه‌ بۆ پێكهاته‌ى ئاشوورییه‌كان ئه‌ویش رۆژى 7ـى ئابی هه‌موو ساڵێكه‌ وه‌ك بۆنه‌یه‌كی نیشتمانى بۆ رۆژى شه‌هیدانى ئاشوورى له‌ هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه‌.

هاوکات جگە لەو رۆژە، هەر لە مانگی چواردا پێنج رۆژی دیکەش پشووی فەرمین، 9ی نیسان رۆژی ئازادکردنی عێراقە، رۆژانی 10 تا 12 جەژنی رەمەزانە و رۆژی 17ی نیسانیش جەژنی چوارشەممەسووری ئێزدیەکانە.