بووە چەند؟

دۆلار كه‌مێك به‌رز بووه‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەکانی هەولێر و سلێمانی و بەغدا، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبووەوه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و نرخانه‌ی له‌ بۆرسه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و سلێمانی خراونه‌ته‌ڕوو، به‌رزبوونه‌وه‌ له‌ نرخی دۆلار به‌دی ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا له‌ رۆژانی رابردوو به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی.

ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕی هه‌ولێر نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 148 هەزار دیناره‌، نرخی کڕینیش بۆ هەر 100 دۆلارێک گەیشتووەتە 147 هەزار و 900 دینار.

هه‌روه‌ها له‌ سلێمانی نرخی 100 دۆلار 147 هه‌زار و 900 دیناره‌.

له‌ شاری به‌غداش 100 دۆلار گه‌یشتووه‌ته‌ 148 هەزار و 200 دینار، له‌ كاتێكدا دوێنێ سێشەممە 147 هەزار و 400 دیناریان تۆمارکردبوو.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو دوای راگه‌یاندنی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا له‌ 15ی نیسانی داهاتوو، نرخی دۆلار به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ بازاڕه‌كانی عێراق و كوردستان دابه‌زی.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا نرخی دۆلار له‌ بانكی ناوه‌ندیی عێراق 132 هه‌زار دیناره‌ بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك.

دۆلار روو لە دابەزینە

دۆلار روو لە دابەزینە