وێنەی راوچییەکە کە خۆی پۆستی کردبوو. فۆتۆ: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
وێنه‌ی باڵنده سه‌ربڕاوه‌كانی بڵاوكرده‌وه و ده‌ستگیر كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی و بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان، راوچییەك دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە سنووری ناحیەی سێوسێنانی سەر بە قەزای قەرەداغ هەستابوو بە راوکردنی چەند باڵندەیەکی کێوی و بڵاوکردنەوەی وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکاندا، ده‌ستگیر كرا.
راوچییه‌كه وێنه‌ی خۆی و باڵنده‌كانی له سۆشیال میدیا پۆست كردووه، به تایبه‌تی كاتێك باڵنده‌كانی سه‌ربڕیوه و بۆ برژاندن ئاماده‌ی كردوون.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمه‌تباره‌كه لە لایەن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سێوسێنانەوە دەستگیر كرا و رێکاری یاسایی لە دژ گیرایەبەر.