ئەمریکا

بەکارهێنانى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە مێردمنداڵان سنوردار دەکرێت

964+

وریا فەتاح

لە ویلایەتێکى ئەمریکا بە یاسا بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە منداڵان و مێردمنداڵانى خوار تەمەنى یاسایى سنوردار دەکرێت.

رۆن دیسانتیس، پارێزگاری ویلایەتی فلۆریدا یاسایەکی واژۆکرد کە ئامانج لێی سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتنى منداڵانى خوار تەمەنى 16 ساڵییە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى سۆشیال میدیا.

یاساکە دواى ئەو نیگەرانییە هات کە سەبارەت بە کاریگەرییە نەرێنییەکانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر هەرزەکاران و منداڵانى ئەمریکا، دروستبووە.

یاسامە لە ساڵى نوێى 2025دا دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە کە ئەمانە لەخۆى دەگرێت:

• ئەوانەی تەمەنیان لە خوار 14 ساڵیەوەیە، نابێت لە هیچ تۆڕێکی سۆشیال میدیادا ئەکاونت بکەنەوە.

• مێردمنداڵانى نێوان تەمەنی 14 بۆ 15 ساڵ پێویستیان بە رەزامەندی دایک و باوک دەبێت بۆ ناو تۆمارکردن لەم پلاتفۆرمانەدا.

• زۆربەی پلاتفۆرمەکان کەمترین تەمەنی کردنەوەی ئەکاونت بە  13 ساڵ دادەنێن.

پێشتر رۆن دیسانتیس، پڕۆژە یاسایەکی دیکەی رەتکردبووەوە کە بەکارهێنانی تۆڕەکانی بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە خوار تەمەنی 16 ساڵیەوەیە  قەدەغە دەکات، بەو پێیەی دەقەکە بە رادەیەکی پێویست خواستی دایک و باوکی لەبەرچاو نەگرتووە، بەڵام بۆ واژۆکردنى ئەو یاسایە پاساوى هێنایەوە و وتى،”بەم هەنگاوە یارمەتى دایک و باوکان دەدەین بۆ پارێزگاریکردن لە منداڵەکانیان”.

یاساکە بەبێ گلەیى و گازندە تێنەپەڕى و هەندی کەس بە پێشێلکردنى ئازادی رادەربڕین، وێناى دەکەن.

عێراق داوا لە ئەمازۆن، گوگڵ و فەیسبوک دەکات ناوەند بکە...

عێراق داوا لە ئەمازۆن، گوگڵ و فەیسبوک دەکات ناوەند بکەنەوە