شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە
رێگایەک لە گەرمیان داخرا
964+
وریا فەتاح
هاتووچۆى گەرمیان ئاگادارى شۆفێران دەکاتەوە، بەهۆى ئەوەى ئاستەنگى هاتووچۆى بۆ دروست بووە، رێگاى پردى گوندى تۆڤگەى سەر بە ناحیەى مەیدان داخرا.
لە ئاگادارییەکەدا کە ئاراستەى شۆفێران و بەتایبەت شۆفێری ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکانی مەرزی پەروێزخان کراوە، رێگاى نزیک گوندى تۆڤگە بەدیاریکراوى پردى تۆڤگە بەکار نەهێنن.
هاتووچۆى گەرمیان هۆکارى داخرانى رێگاکە بۆ داڕمانى رێکاکە و ئاستەنگى هاتووچۆ گێراوەتەوە کە بەهۆى باران بارینەوە دروست بووە.
داواش دەکات، بۆ شوێنگرتنەوەى ئەو رێگەیە رێگەى سەرەکى مەیدان – ژاڵەناو بەکاربهێنن.
لەبارەى شۆفێرانى مەرزى پشتەش داواکراوە کە ئەوانەى بۆ قەزاى کەلار و خواروتر دەڕۆنن رێگاى ساڵح ئاغا- مەیدان بەکاربهێنن.