لە گەرمیان
بە مشارێکی نایاسایی داری بڕیوە و دەستگیرکرا
964+
توانا نەقی
لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێبازەوە کەسێک دەستگیرکرا کە بە مشارێکی نایاسایی داری بڕیوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی دارستانی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوێنێ لەلایەن ئەو مەفرەزەوە کەسێک دەستگیر کراوە کە مشارێکی پێبووە و داری بڕیوە بە شێوەیەکی نایاسایی.
دەشڵیت، چالاکیەکەیان لە سنووری گوندی قولەبەرز ئەنجامداوە و کەسێکیان دەستگیر کردووە و دەستیان گرتووە بەسەر مشارێکی داربڕینیشدا.
ئەو کەسە رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێت.
بە پێی بڵاوکراوەی پەیجی دارستانی گەرمیان لە مانگی پێشووشدا هەر لە هەمان سنوور ولە ناحیەی پێباز سێ هاوڵاتی کە داریان بڕیبوو بە شێوەی نایاسایی دەستگیر کراون.