له هه‌ولێر
سبه‌ی كۆمپانیاكانی ده‌ستی كار گردده‌بنه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره سبه‌ی ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن كۆمپانیای ده‌ستی كار له هه‌ولێر گردببنه‌وه و كێشه و گرفته‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بخه‌نه‌ڕوو.
خاوه‌نی یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه‌ی كارگوزار و خزمه‌تگوار له ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌هێننه كوردستان، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به 964ی راگه‌یاند، سبه‌ی نوێنه‌ری كۆمپانیاكانی ئه‌م بواره له شاره‌كانی كوردستان له هه‌ولێر و له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی گردده‌بنه‌وه.
وتیشی، له به‌رده‌م ئه‌و هه‌موو باج و رسوماته‌ی خراوه‌ته سه‌ر كۆمپانیاكانیان، ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن و داوای چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، چونكه به‌م شێوه‌یه ناتوانن كار بكه‌ن.
“حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ده‌یان جۆر باج و سه‌رانه‌مان لێده‌ستێنێت، جگه له‌وه‌ش كۆمپانیای دیكه هه‌ن، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆن، خه‌ڵكی سوریا داخلی كوردستان ده‌كه‌ن و ڤیزایان بۆ وه‌رده‌گرن، به‌مه‌ش ده‌ستی كاریان هه‌رزان كردووه و بۆ ئێمه زه‌ره‌ره”.
له دوای 2003ـه‌وه ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زران، كه كارمه‌ند و ده‌ستی كاری وڵاتانی ئه‌فریقا و ئاسیا ده‌هێننه كوردستان بۆ كاركردن له كۆمپانیا و ماڵه‌كاندا.