بەهۆی بێ موچەیی

بایکۆت چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی تری ئیدارەی راپەڕینی گرتەوە

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

بایکۆتی فەرمانبەران لەئیدارەی راپەڕین تا دێ فراوانتر دەبێت، ئەمڕۆ هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی راپەڕین بایکۆتیان راگەیاند.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوو، فەرمانبەرانی هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای راپەڕین، هاتوچۆی راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرەی راپەڕین، خوێندکار و مامۆستایانی زانکۆی راپەڕین، دادگاکانی رانیە و پشدەر و حاجیاوا، بایکۆتی دەوامیان کردووە.

عەلی محەمەد بەڕێوەبەری کارەبای راپەڕین بە 964ـی وت، راستە بەشێکی زۆر لە کارمەندەکانمان لە رۆژی یەکشەممەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە، بەڵام وێستگەکان و سیانەکانمان لەکاردان، بۆ حاڵەتی پێویست ئەگەر لە شوێنێک کێشەیەک یان مەترسییەک دروست ببێ ئەوان دەستبەجێ دەگەن و چارەسەری دەکەن.

بەڕێوەبەری کارەبای راپەڕین وتیشی، ئێمە پشتگیری لە داوا رەواکانی فەرمانبەرەکانمان دەکەین، و موچە مافێکی سەرەتایی خۆیانە و پێویستە لەکاتی خۆیدا دابەش بکرێت.

964 زانیویەتی، لەو فەرمانگانەی سنووری رانیە کە بایکۆتیان نەکردووە، فەرمانبەران تەنیا دوو بۆ سێ رۆژ دەوام دەکەن.

ئەمڕۆ 54 رۆژ بەسەر راگەیاندنى لیستى مووچەى مانگى یەکى 2024 تێدەپەڕێت و لەو کاتەشەوە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دابەشنەکراوە.

تەندروستی ئیداره‌ى راپەڕین ده‌ڵێت

تەندروستی ئیداره‌ى راپەڕین ده‌ڵێت "بایكۆت ناكه‌ین"