لە قەزای بەردەڕەش
لە رووداوێکی هاتوچۆدا 13 کەس بریندار بوون
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
کەمێک پێش ئیستا لە رووداویکی هاتوچۆدا لە قەزای بەردەڕەش 13 کەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
رووداوەکە لە رێگای سەرەکی ناحیەی دارەتوو بۆ کەڵەک روویداوە و لە نزیک گوندی مۆریلان.
نەقیب سەعەد گۆران، ئەفسەر لە هاتوچۆی بەردەڕەش بە 964ـی وت، دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت پێکیانداداوە لە نزیک گوندی مۆریلان و هەردوو ئۆتۆمبێلەکە خیزانیان تیادا بوو و زۆربەیان بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی بەردەڕەش کراون.
نەشوان بەرزنجی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی بەردەڕەش بە 964ـی وت، لە رووداوەکەی رێگای دارەتوو – کەڵەک 13 بریندار هێنرایە بەردەڕەش، بەـام بەهۆی سەختی برینەکانیان رەوانەی ئاکرێ و دهۆک کراون و زۆربەی بریندارەکان منداڵ بوون.
نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە 964ـی وت، تاوەکو ئیستا پێنج بریندار گەیشتوونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ و لەوانەشە برینداری زیاتر لە ریگادابن، هەروەها سێ بریندار لە نەخۆشخانەن و چارەسەر وەردەگرن و برینەکەیان سەخت نییە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی