دوو به‌نداو زیانیان پێگه‌یشتووه و خنسیش سه‌لامه‌ته
به‌نداوه‌كانى دهۆك دواى لافاوه‌كه چیان به‌سه‌رهاتووه؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لافاوه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى پارێزگاى دهۆك جگه له‌وه‌ى زیانى گیانى و مادى به‌جێهێشت، هه‌مانكات بۆ به‌نداوه‌كانیش زیانى هه‌بووه، به‌ڵام به‌نداوه‌كه‌ى دهۆك و خنس سه‌لامه‌تن.
بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەرێم، له‌گه‌ڵ شاندێكی ته‌كنیكى چووه دهۆك و له‌حاڵى به‌نداوه‌كانى پرسی و هه‌موویان به‌سه‌ركرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یەندراوێكى به‌نداوه‌كانى كوردستان، به‌نداوى دهۆك بێ زیان بووه و به‌نداوى خنسیش سه‌لامه‌ته، به‌ڵام هه‌ردوو به‌نداوى گەلی بەنداوە و سبنە دوو کە لە ژێر جێبەجێکردندان و به‌هۆى لافاوەکەوه زەرەر و زیانیان پێگەیشتووه.
بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکان باسی لە رێژەی ئه‌و زیانانه‌ى نه‌كردووه كه به‌هۆى لافاوه‌كه‌وه به‌ر ئه‌م به‌نداوانه كه‌وتوون، به‌ڵام ده‌ڵێت، رێوشوێنی ئامادەسازی دەستپێکردنەوەی کار لە پرۆژەکان و پەلەکردن لە چارەسەری گرفتەکان، كراوه.