بەهۆی موچەوە

فیلمی “خۆشەویستی لەسەردەمی کۆرۆنا” بۆ جەژن نمایش ناکرێت

964+

پەری ساڵح
فیلمی کوردی “خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا” کە بڕیاربوو لە جەژنی رەمەزان لە سینەماکانی کوردستان نمایش بکرێت، بەهۆی بارودۆخی دارایی خەڵکەوە دواخرا.

دەرهێنەری فیلمی “خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا” شوان عەتوف، لە هەژماری خۆیەوە لە فەیسبوک و ئینستاگرام رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی ئێستای خەڵک و بۆ ئەوەی دۆەخەکە گونجاوبێت لەگەڵ ژیان و هەستیاندا، بڕیارماندا نمایشی فیلمەکە دوابخەین.

ئەم فیلمە ساڵی 2023 کاری وێنەگرتنی بۆ ئەنجامدراو و هەریەک لە ئەحمەد جۆڵا و ماهیر حەسەن رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن، لە ژانەری کۆمیدییە و  باس لەو رۆژانە دەکات کە هەمووان کەرەنتین بوون بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڕیار بوو بۆ ئەم جەژنی رەمەزانە لە سینەماکان نمایش بکرێت.

تەنیا ترایلەری فیلمەکە لە تەواوی پلاتفۆرمەکان زیاتر لە دوو ملیۆن بینەری هەبووە.

نیسانی ئەمساڵ فیلمی

نیسانی ئەمساڵ فیلمی "خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا" نمایش دەکرێت