هیچ نەخۆشخانەیەک لە پێنجوێن کراوە نییە
نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بەهۆی بایکۆتەوە داخرا
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
دوێنێ بەشێکیان و ئەمڕۆش تەواوی کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتی قەزای پێنجوێن بایکۆتی دەوامیان کردو نەخۆشخانەکە بەتەواوی داخرا.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لە نەخۆشخانە ئەنجامدراوە و بڕیاردراوە بایکۆتی گشتی لە نەخۆشخانە رابگەیەندرێت.
ئەوەشی وت، هۆکارەکەی نەدانی موچەیە بۆ ماوەی دوو مانگ و بێ وەزعی کارمەندەکان وایکردووە ئەو بڕیارە بدرێت.
دوێنێ 964 لەبارەی بایکۆتەوە لێدوانی زانا رەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێنی وەرگرت و ئەو وتی، ئێستا بایکۆتی بەشێكی زۆری فەرمانگەکانی پێنجوێن هەیە و هەندێک فەرمانگە نیوەیان دەوام دەکەن و هەندێکی دیکەش چوار کارمەندیان بایکۆتیان کردووە و بایکۆتی دەوام قایمقامیەتی قەزاکەشی گرتوەتەوە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی