بۆ کۆمپانیاکانی سنوورەکەیە
قایمقامیەتی قەزای قوشتەپە 13 هەلی کاری راگەیاند
964+
ژووری هەواڵ
قایمقامیەتی قەزای قوشتەپە 13 هەلی کاری راگەیاند و داوا لە دەرچووانی بەکالۆریۆس و دبلۆمی پێنج بەش دەکات سیڤییەکانیان بنێرن.
چوار هەلی کاریان بۆ دەرچووانی بەکالۆریۆسن، بەشی کۆمپیوتەر و ئەندازیاری میکانیک، نۆ هەلی کارەکەی دیکە بۆ دەرچووانی دبلۆمن بەشەکانی میکانیک، کارەبا و کشتوکاڵ.
ئەمڕۆ دووشەممە 25.3.2024، سەرچاوەیەک لە قایمقامیەتی قوشتەپە بە 964ـی راگەیاند، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 172ـی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو هەلی کارانەیان راگەیاندووە و دەیانەوێت لە چەند کۆمپانیایەکی سنوورەکەیاندا دایانبمەزرێنین.
هەرکەس ئارەزوو دەکات، دەتوانێت لە رێگەی وەتس ئەپ پەیوەندی بکات بەم ژمارەیەوە: 07506377557
مەرجەکان ئەمانەن:-
– ئەولەویت دەدرێت بەو کەسانەی کە دانیشتووی قوشتەپەن.
– هەمان پسپۆری داواکراو بێت.
– پێشینەی کاری هەبێت لە پسپۆری داواکراو.
– سەبارەت بە پسپۆڕییە تەکنیکییەکان (کارەبا، میکانیک) ئەولەویەت بە رەگەزی نێر دەدرێت.
دواکات بۆ پێشکەشکردنی سی ڤی یەکان 31.3.2024 دەبێت.