گردبووەنەوەی مامۆستایان

لە سلێمانی 11 کەس دەستگیر کران

964+

دیلان محەمەد جەزا

هێزە ئەمنییەکان لە شاری سلێمانی رێگرییان کرد لە گردبوونەوەی مامۆستایان، بەمەش گرژی دروست بوو لە نێوان مامۆستایان و هێزە ئەمنییەکاندا و ژمارەیەک مامۆستا دەستگیر کران.

دڵشاد میرانی ئەندامی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان ناڕازی بە 964 وت، بەهۆی رێگری هێزە ئەمنییەکان لە گردبوونەوەی مامۆستایان، تا ئێستا لە شاری سلێمانی 11 کەس دەستگیر کراون.

باسی لەوەکرد، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی پارێزگای سلێمانیدا 17 کەس دەستگیر کراون.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەی دەستگیر کراون سەرجەمیان مامۆستا نین، کەسانی نەناسراویشی تێدایە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

مامۆستایانى زانکۆى راپەڕین گردبوونەوە

مامۆستایانى زانکۆى راپەڕین گردبوونەوە