حەوت مەرج دانراوە

زەمالەى خوێندنى ماستەر لە کۆریاى باشوور رادەگەیەنرێت

964+

ژووری هەواڵ

کۆریای باشوور بڕیاریداوە کورسی خوێندنی ماستەر دابین بکات بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە دامودەزگەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و سەرجەم دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێم، حەوت مەرجیش بۆ پێدانی دەرفەتەکە دیاریکراون.

ئەو کورسیانەی کە لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریای باشوور تەرخاندەکرێن، ئەم بوارانە دەگرنەوە: سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرەپێدان و بەڕێوەبردنى گشتى و خاوەندارییەتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان.

ئەمڕۆ دووشەممە 25.3.2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا لینکێکی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەر کەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشوور هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی حەوت تێبینی دەتوانێت داواکاری لە رێگەی لینکی هاوپێچ پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات.

مەرجەکان:
• پێشکەشکار دەبێت لە دامودەزگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانبەر یان مامۆستا بێت.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات، واتا (بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیریی دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

تێبینی:
– هەرکەسێک مەرج و رێنماییەکانى تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێ نادرێت.
– بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
– دواکات بۆ پێشکەشکردن و مەرجی زمان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەکی تر، یان لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەکى دیکە جیاوازە، بەر لە پێشکەشکردن بە وردی سەرنجی مەرج و رێنماییەکان بدەن.

– دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکە بکەن

وەزارەتی خوێندنی باڵا خاوەن بیرۆکەی داهێنەرانە دەنێرێ...

وەزارەتی خوێندنی باڵا خاوەن بیرۆکەی داهێنەرانە دەنێرێتە ئەڵمانیا