ژمارە تەلەفۆن دانراوە

دەربەندیخان کەوتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

964+

توانا نەقی

بەهۆی بارانی بەلێزمە و زۆری رێژەی بارانبارینەوە سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی قەزای دەربەندیخان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

قایمقامیەتی قەزاکە ئاماژەی بەوەکردووە، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هێزەکانی ناوخۆ، شارەوانی و کۆمپانیای ئۆرانۆس و تێکڕای لایەنە خزمەتگوزارییەکانی قەزاکە لە ئامادەباشی تەواودان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازرا و حاڵەتێکی بەپەلە دەتوانن لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنانەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی شارەکە ئاگادار بکەنەوە.

07722143807 شارەوانی
07701506021بەرگری شارستانی
07701503991 خەفەری پۆلیس

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، لێزمەباران لە دەربەندیخان بەردەوامە و ئاوێکی زۆر لە شاخی ئیمام محەمەدەوە بە تەنیشت پەیمانگای تەکنیکی دەرەبەندیخان دێتە خوارەوە و کە یەکەمجارە بەو شێوازە بێت.

وتیشی، بۆ رێگریکردن لە لافاو و کۆبوونەوەی ئاو لە گەڕەکەکان هەموو فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

سبەی پشووە و هەموو کوردستان لە ئامادەباشیدایە

سبەی پشووە و هەموو کوردستان لە ئامادەباشیدایە