دیمه‌نی چه‌ند كرێكارێك له نه‌مامگه‌ى سیراون... وێنه‌كان: سۆشیاڵ میدیاى نه‌مامگه
ساڵانه 152 ملیۆن دینارى هه‌یه
نەمامگەکەی هه‌ڵه‌بجه بێ فه‌رمانبه‌ره و به‌رهه‌مى ساڵانه‌شی 100 هه‌زار نه‌مامه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نەمامگەی سیروان، سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كستوكاڵى هه‌ڵه‌بجه، خاوه‌ن یه‌ك فه‌رمانبه‌ر نییه، كه‌چی به‌رهه‌مى ساڵانه‌ى 100 هه‌زار نه‌مامى جیاوازه.
ساڵى 2000 دامه‌زراوه، پێشتر ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رى هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆى خانه‌نشین بوونیان و دانه‌نانه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ر له شوێنیان، هیچ فه‌رمانبه‌رێكی نییه و ساڵانه‌ش هەڵەبجە و شارەزوور سوود له به‌رهه‌مه‌كانی وه‌رده‌گرن.
نه‌مامگه‌كه، له‌سه‌ر رووبەری 122 دۆنم زەوی دروستكراوه، بەشه‌كانی باخداری و دارستانى تێدایه. ئەو جۆره نه‌مامه‌نەش كه بەرهەمی ده‌هێنێت، بریتین له زەیتون، هەنار، هەنجیر، ترێ و فستەق.
ستار مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، نه‌مامگه‌كه به‌كرێكار به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌و كرێكارانه‌ش فه‌رمانبه‌ر نین.
وتیشی “ساڵانه 152 ملیۆن دینار بۆ ئه‌م نه‌مامگه‌یه ته‌رخانكراوه بۆ به‌رهه‌مهێنانى نه‌مام و له‌و بڕه پاره‌یه ده‌درێته كرێكاره‌كان”.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى، ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ نه‌مامگه‌كه خه‌رجنه‌كراوه، به‌ڵام خه‌ریكن بۆیان دابین بكه‌ن.
له‌باره‌ى به‌رهه‌مى ساڵانه‌شی، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام نزیكه‌ى 100 هه‌زار نه‌مام له هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ى دارستانیى و باخدارى به‌رهه‌مده‌هێنێت و ساڵى واش هه‌یه له‌و ژماره‌یه‌ك زۆرتر و كه‌متره.