تەخت و تاراج

سەگە شێتەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو پەڕی دەسەڵاتەوە بۆ ناو بۆرییە ئاوییەکان

964+

ژووری هەواڵ

سەگە شێتەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رکابەرایەتی کردنی وڵاتە زلهێزەکانی دونیا، بۆ خۆحەشاردان لە ناو بۆریە ئاوییەکاندا.

موعەمەر قەزافی…

هێندەی خۆشەویستی نیشتیمانەکەی و وڵاتەکەی، توشی گومڕایی و لوتبەرزی بوو، تاوەکو گەیشتە ئەوەی خۆی لێ بوبووە خاوەن و خودانی جیهان.

وەک لە منداڵیدا قەزافی بە خاڵی خۆی دەڵێت، هەموو ئینسانێکی باش ئەستێرەیەکی تایبەت بەخۆی هەیە، خاڵە تۆ دەتوانیت پێم پێشاندەیت لەئاسماندا کامە ئەستێرە هی منە؟

خاڵم لەوەڵام دا بەبێ دوودڵی دەستی بۆ مانگ درێژ کرد، هەر لەوکاتەوە هەرجارێک من سەر بۆ ئاسمان هەڵدەبڕم مانگی چواردە دەبینم، هێندە گەشە هیچ ئەفسونێکی ناگاتێ، بەڕادەیەک دەدرەوشێتەوە تیشکەکەی هەموو هەسارەکانی چواردەوری خۆی داپۆشیوە.

خاڵی بەردەوام سوێندی دەخوارد دەیگوت، کە من کوڕە پیرۆزەکەی هۆزی غەوسم، ئەو کوڕەی داستانە لەبیرکراوەکان و شکۆی دێرین بۆ خێڵى قەزافیەکان دەگەڕێنێتەوە.
ئەم قسانە هێندەی هەوای کردە باڵی موعەمەر تاوەکو گەیشتە ئەو ئاستە خۆی وەک ئەفسانەیەکی گەورەی مێژوویی دەبینی، کە ئەمەش نەخۆشیەکی کوشندەیە بەناوی (مێگا لۆمانیا)،
زۆرجار دەیگوت من موعەمەر قەزافیم، ئەمەش بەسە بۆ ئەوەی ئیمانت بەهێز بێت،

رزگاربوون لەسەر دەستی من روو دەدات، لەم وڵاتەدا نە لە باوو بۆران دەترسم نە هەڵگەڕانەوە و یاخیبوون، چونکە من خودام لەگەڵە.

بەرنامەی ئەمجارەی تەخت و تاراج باسی تەواوی وێستگەکانی ژیانی موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشیووی لیبای دەکات.

سەرکردە باوەڕدارە رۆمانسییەکە دەناسیت؟

سەرکردە باوەڕدارە رۆمانسییەکە دەناسیت؟