چیرۆکێکی کۆمێدی
رۆژی ته‌مومژه‌كه له یاریی ئارسیناڵ و دینامۆ مۆسكۆ چی روویدا؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له ساڵی 1945 یارییه‌ك له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی و دینامۆ مۆسكۆی رووسی له له‌نده‌ن كرا.
یارییه‌كه له كه‌شێكی باراناوی و ته‌مومژدا كرا، چاوی چاوی نه‌ده‌دیت و مه‌ودای بینین زۆر كه‌م بوو، به‌ڵام سه‌رپه‌رشتیار ره‌تیكرده‌وه یارییه‌كه دوابخرێت.
له یارییه‌كه‌دا یانه‌ی دینامۆ مۆسكۆ گۆڕانكاری ده‌كرد و یاریزانه‌كان له‌ولاوه ده‌هاتنه‌وه ناو یاریگه، ناوبژیوانیش نه‌یده‌بینی، تا وای لێهات تیپه‌كه به 15 یاریزانه‌وه یارییان ده‌كرد.
یانه‌ی ئارسیناڵیش یاریزانێكیان ده‌ركرا، كه‌چی له‌ولای یاریگه‌وه هاته‌وه ژووره‌وه، ته‌نانه‌ت گۆڵپارێزه‌كه‌یان تووشی پێكان بوو، كه‌س نه‌بوو شوێنی بگرێته‌وه، هانده‌رێك به دزی هاته ناو یاریگه و شوێنی گرته‌وه.
مێژوونووسانی وه‌رزشی ده‌ڵێن، ئه‌م یارییه كۆمێدیترین و ریسواترین یارییه له مێژوودا.