ڤیدیۆکە ببینە
دوو خێراترین گۆڵی مێژوویی تۆمار كران
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له دوو یاریی دۆستانه‌دا، دوو خێراترین گۆڵی مێژووی تۆپی پێ تۆمار كران.
شه‌وی رابردوو له یاریی دۆستانه‌ی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، فلۆریان ڤریتزی یاریزانی ئه‌ڵمانیا له چركه‌ی 7ی سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌دا گۆڵێكی تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش دووه‌م خێراترین گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیایه له مێژوودا.
ئه‌ڵمانیا به دوو گۆڵ یارییه‌كه‌ی له فه‌ره‌نسا برده‌وه و گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ش هاڤێرتز تۆماری كرد.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا له نێوان نه‌مسا و سلۆڤاكیا، یاریزانی نه‌مسا باومگارتنه‌ر له كه‌متر له 7 چركه‌ی سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌دا و رێك له چركه‌ی 6.3 گۆڵی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد، كه یه‌كێكه له خێراترین گۆڵه‌كانی مێژووی تۆپی پێ و خێراترینه له مێژووی تۆپی پێی نه‌مسا.