گردبوونەوە

دەرچوویەکی کشتوکاڵ: بەس دەتوانین لە دووکانى چەرەس و تورشیات ئیش بکەین

964+

رێژوان مامە قادر-سلێمانى

دەرچووانى دانەمەزراوى بەشى کشتوکاڵ گردبوونەوە و داوا دەکەن وەزیرى کشتوکاڵ گوێیان لێبگرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشێک لە دەرچوانى دانەمەزراوى بەشى کشتوکاڵ، لە پەیمانگەى تەکنیکى بەکرەجۆ گردبوونەوە و داوا دەکەن رێنمایى ژمارە 4ـى وەزارەتى کشتوکاڵ هەڵبوەشێنرێتەوە.

بەپێى رێنماییەکە دەرچوانى بەشى کشتوکاڵ ئەوانەى بڕوانامەکەیان دیبلۆمە، ناتوانن لە پڕۆژە گەورە کشتوکاڵییەکان ئیش بکەن، وەک خۆیان دەڵێن، تەنیا دەتوانن لە دووکانى چەرەس و تورشیات و کێڵگەى بچوکى ماسیدا کار بکەن.

زیاتر لە شەش هەزار دەرچووى دانەمەزراوى بەشى کستوکاڵ هەبە و زۆرینەیان خولى شیاندنیان بینیوە، بۆیە داوا لە وەزیرى کشتوکاڵ دەکەن رەنجى 14 ساڵ خوێندنیان بە فیڕۆ نەدەن و رێنمایى ژمارە 4 هەڵوەشێننەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هاوکاریی دەرچووانی کشتوکاڵ دەکرێت نەمامگە دابنێن

هاوکاریی دەرچووانی کشتوکاڵ دەکرێت نەمامگە دابنێن

خوێندنی باڵا داوای زانیاری دەرچووانی بەشە تەندروستییە...

خوێندنی باڵا داوای زانیاری دەرچووانی بەشە تەندروستییەکانی کرد