تیمەکانى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى دەستیان گرتووە بەسەر ژمارەیەک ماسى راوکرادا
93 تۆڕ هەڵگیراوەتەوە
چوار راوچى ماسى دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، دەستگیرکردنى چوار راوچى ماسى راگەیاند کە بە مۆلیدەى کارەبایى لە سنوورى گوندى قالیجۆى سەید سادق راوەکەیان ئەنجامدا بوو.
بەپێى ئامارەکان کە 964 بەدواداچوونى بۆ کردووە، لە ماوەى 17 رۆژى قەدەغەى راوەماسى لە سنورى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، هەشت راوچى دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر 106 ماسى راوکراودا گیراوە.
ئامارەکان لە پەیجى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بەدواداچوونى بۆ کراوە و دەرکەوتووە هەر لەو ماوەیەدا، 93 تۆڕى راوچییەکان دەستى بەسەرداگیراوە.
یەک ئۆتۆمبێل و یەک تراکتۆر و یەک ماتۆڕسکیل و یەک مۆلیدەى کارەبایى، لەناو ئەو کەلوپەلانەدابوون کە دەستیان بەسەرداگیراوە و زۆربەیان لە سنوورى دەریاچەى دووکان بوون.