لەقەزای بەردەڕەش هەستی پێکراوە

بومەلەرزەیەک لە رۆژهەڵاتی موسڵ روویدا

964+

فەهمی نەبی

دەزگای بومەلەرزەزانی حکومەتی عێراق رایگەیاند، کاتژمێر 4:39 ئەم ئێوارەیە بومەلەرزەیەک لە رۆژهەڵاتی شاری موسڵ بە 3.5 پلەی رێختەر تۆمارکراوە، پەیامنێری 964 لە قەزای بەردەڕەش دەڵێت، هاوڵاتییانی قەزاکە هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە بێت، بومەلەرزەکە 6.6 کیلۆمەتر لە قوڵایی زەوی بووە و بەدووری 14 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای شاری موسڵ بووە.

زەید کۆچەر پەیامنێری 964 لە قەزای بەردەڕەش کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی پارێزگای موسڵ دەڵێت، هاوڵاتییان هەستیان بە زەمین لەرزەیەک کردووە، بەڵام کاریگەرییەکەی هێندە نەبووە.

مانگی رابردوو دەزگای کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق بڵاویکردەوە، لەمانگی شوباتدا 10 بوومەلەرزە لەسەر ئاستی عێراق تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە شەشیان لەسنووری هەرێمی کوردستان بوون.

سیروان ساڵح پسپۆڕی جوگرافیا و کەشناسی پێشوتر بۆ 964 قسەیکردبوو دەڵێت، لەسەرەتای مانگی ئازار پلێتی عەرەبی جوڵاوە، بۆئەوەی جوڵەی هەر پلێتێک دوای جوڵەکردنی هاوسەنگ بێت پێویستی بە روودانی چەند بومەلەرزەیەک هەیە، ئەگەرەکانی روودانی بوومەلەرزەی سێ تا پێنج پلە لە لێوارەکانی پلێتی عەرەبی زۆرە.

مانگی شوبات 10 بوومەلەرزە لەعێراق روویداوە نیوەی زیاتر...

مانگی شوبات 10 بوومەلەرزە لەعێراق روویداوە نیوەی زیاتری لە هەرێمی کوردستان بووە