40 پڕۆژه‌یان فراوان ده‌كرێن

لە هەڵەبجە پاڵپشتی دارایی بۆ 51 پڕۆژەی گەنجان دەكرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌رێگه‌ى پڕۆژه‌یه‌كه‌وه‌ پاڵپشتى دارایی 51 پڕۆژه‌ بۆ گه‌نجانى سنوورى هه‌ڵه‌بجه‌‌ ده‌كرێت و به‌ڕێوه‌به‌رى JCC یش ده‌ڵێت، پڕۆژه‌كان هه‌مه‌جۆرن.

پڕۆژەکە لەلایەن رێکخراوێکی عێراقى بە پاڵپشتی  وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (BMZ) هاوکاری دارایی کراوە و لەلایەن GIZ  بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی هەڵەبجە JCC و بەڕێوەبەرایەتی کارو راهێنانی پیشەیی جێبەجێ دەکرێت.

فریاد نه‌جمه‌دین، بەڕێوەبەری JCC له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ 964ـى وت، ئه‌مه‌ گەورەترین پڕۆژەی پاڵپشتی مادییه‌ بۆ فراوانكردن یان دەستپێكردن پڕۆژە مامناوەند و بچوکه‌كان.

وتیشی “پڕۆژه‌كه‌ بە دوو  قۆناغ جێبەجێدەكرێت، له‌ قۆناغی یەكەم 40 خاوەن پڕۆژە پشتگیری دەكرێن بۆ فراوانکردنی پڕۆژەکانیان، دواتر 11 پڕۆژەش پشتگیری دەكرێن بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکانیان”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌كان جۆراوجۆرن، خاوه‌ن 40 پڕۆژه‌كان هه‌ریه‌كه‌ى پێنج ملیۆن دینارى پێده‌درێت و 11 پڕۆژه‌كه‌ى دیكه‌ش هه‌ریه‌كه‌ى دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دیناریان ده‌درێتێ.

ئه‌وانه‌ى وه‌ك سه‌ره‌تا سوودمه‌ندى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ده‌بن پێویسته‌ له‌ شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێت كاره‌كه‌یان ده‌ستپێكردبێت و خه‌ڵك لایان كاربكات.

به‌قسه‌ى فریاد نه‌جمه‌دین، ئه‌وان به‌رده‌وام چاودێرى جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژانه‌ ده‌كه‌ن بۆ داهاتووش ئه‌گه‌ر پێویستیان به‌ زیاتر په‌ره‌پێدان و فراوانكردن هه‌بێت هاوكارى زیاتر ده‌كرێن.

حكومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێكی نوێ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ت...

حكومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێكی نوێ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ تاقیبكاته‌وه‌