بەهۆی رۆژووەکەیەوە

محەمەد دیاوار مەشقەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسای جێهێشت

964+

سۆما حەکیم زادە

ماوەیەک لەمەوبەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا بڕیاریدا لەو یاریانەی تۆپی پێ کە دەکەونە ناو مانگی رەمەزان لەکاتی بانگی مەغریب یاریکردن راناگیرێت و ئیزن بە یاریزانان نادەن رۆژوەکەیان بشکێنن، زۆرێک لە یاریزانانی موسوڵمان ئەم بریارەیان بە جیاکاری ئاینی ناوبرد.

ئەگەرچی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا رایگەیاندوە ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی تەندرووستی یاریزانانە، بەڵام ناڕەزاییەتیەکان نەوەستان.

رادیۆی مۆنتی کارلۆ بڵاویکردوەتەوە، یاریزانێکی تەمەن 19 ساڵانەی لیۆنی فەرەنسی بەناوی محەمەد دیاوار کە بانگهێشتی یارییەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسی ژێر تەمەنی 21 ساڵان کرابوو، کەمپی تیپەکەی جێهێشت، چونکە بەڕۆژوو دەبێت لەم مانگەدا.

دیاوارە لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت: زۆر دڵتەنگم بەم رووداوە، بەڵام پێم باشە بیروباوەڕی ئاینی خۆم لە پێشینەی کارەکانم دابنێم.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

شاندێکی فوتساڵ گەشتی فەرەنسا دەکەن

شاندێکی فوتساڵ گەشتی فەرەنسا دەکەن