له سوێد
ته‌رمی گه‌نجێكی كورد له ناو جانتایه‌ك دۆزرایه‌وه
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
له سوێد ته‌رمی گه‌نجێكی كوردی خه‌ڵكی دوزخورماتوو له ناو جانتایه‌كدا دۆزرایه‌وه، باوكیشی ده‌ڵێت 15 رۆژ بوو كوڕه‌كه‌یان سۆراغی نه‌بوو.
ئەمڕۆ هەینی 22.3.2024 پۆلیسی سوێد رایگەیاند، تەرمێکی گەنجێکیان بە کوژراوی لە شاری ستۆکهۆڵم لە ناو جانتایەکدا دۆزیوه‌ته‌وه، ئێستا لە لێکولێنەوەدان بۆ دۆزینەوەی بکوژی گەنجەكه.
ئاکۆ حەمید، کە بە “ئاکۆ دوزی” ناسراوە، گه‌نجه‌كه كوژراوه‌كه‌یه و تەمەنی 37 ساڵە، زیاتر لە 10 ساڵە لە شاری ستۆکهۆڵم لە سوێد دەژی و نزیکەی دە ساڵیشە خێزاندارە، به‌ڵام ماوەی دوو ساڵە لە ژنەکەی جیابووه‌ته‌وه.
حەمید عەباس، باوکی گەنجە کوژراوەکە بە 964ی وت، ماوەی 15 رۆژ بوو کوڕەکەیان هیچ سۆراغێکی نه‌بوو، ئەگەر چی پێشتر هەفتانە چەند جارێک پەیوەندی پێیانەوە کردووە.
جارێکی تر خۆپیشاندەران دابارینە سەر باڵیۆزخانەی سوێد
وتیشی، دوای ئەوەی پەیوەندیان بە هاوڕێیه‌کانی کوڕەکەیانه‌وه کردووە لە سوێد تا بچن سۆراغی ئاکۆی کوڕیان بکەن، دوای ئەوەی هاوڕێیه‌کانی سەردانی پۆلیس دەکەن، پێیان وتوون لە رۆژی سێشه‌ممەی رابردووه‌وه تەرمێکیان بە کوژراوی لە ناو جانتایەکدا دۆزیوەتەوە، دوای پیشاندانی ته‌رمه‌كه‌ش دەركەوتووە، کە خۆیه‌تی كوژراوه.
دەشڵێت، ئەوان گومانیان تەنیا لە ژنی یەکەمیه‌تی، چونکە دوو ساڵە لە یەکتر جیابوونەتەوە و مانگی پێشووش ژنەکەی چووەتە سەر کوڕەکەیان و هەڕەشەی لێی کردووە، کە مافی لایەتی و ده‌بێت بۆی بگەڕێنێتەوه.
باوکی كوڕه كوژراوه‌كه، بە قوڕگی پڕ گریانەوە لە درێژەی قسەکانیدا بۆ 964 دەڵێت، ئێستا لە چاوەڕوانی گه‌ڕانەوەی تەرمی کوڕەکەیانن و قسەیان لەگەڵ کۆمپانیاكان کردووە، تا تەرمی کوڕەکەیان بۆ بگەڕێننەوە خورماتوو.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا