با تووشی دڵەکزێ نەبیت

نەچی هەر ئێوارە نانت خوارد پاڵبکەویت

964+

پێشەوا محەمەد

پزیشکێکی پسپۆڕی خۆراک ئەو خواردن و هەڵسوکەوتانە ئاشكرا دەکات، کە لە رەمەزاندا دڵەکزێ دەهێنن و دەڵێت، پێویستە لەو خواردنانە دووربکەونەوە.

کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پسپۆڕی خۆراک بە 964ـی راگەیاند، ئەوانەی تەنیا لە رەمەزاناندا تووشی دڵەکزێ دەبن دەبێت بە خواردنەوە گازییەکان رۆژوو نەشکێنن، ئەو خواردنەوانە زۆر نەخۆنەوە کافائینیان زۆر تێدایە و زۆرخۆری لە ترشیات، خواردن و میوە ترشەکان نەکرێت.

بە بڕوای ئەو پزیشکە، لە دوای نانخواردن تا کاتژمێرێک نابێت کەسی رۆژووەوان پاڵبکەوێت چونکە تووشی دڵەکزێی دەکات.

ئەو پێی باشە سەرەتا بە ئاو یان دەنکێک خورما رۆژوو بشکێندرێت، دوای چارەکە کاتژمێرێک نان بخورێت و لە کاتی نان خواردنیشدا ئاو زۆر نەخورێتەوە و بەهێواشیش نان بخورێت.

964 پرسیاری ئەوەی لەو پزیشکە کرد، ئەوانەی پێش رەمەزانیش دڵەکزەیان هەیە لەو مانگەدا چی بکەن، لە وەڵامدا وتی، “ئەوانە رەنگە بەکتریای گەدەیان هەبێت، یان برینی دوانزە گرێیان هەبێت و بەردەوام تووشی دڵەکزێ دەبن، باشترە سەردانی پزیشک بکەن”.

تیمە پزیشکییەکەی ئێران 300 بەرکەوتووی چەکی کیمیاییان بی...

تیمە پزیشکییەکەی ئێران 300 بەرکەوتووی چەکی کیمیاییان بینی