شەش کەس لە 21 رۆژدا

لەبەردەم زانکۆی گەرمیان ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا

964+

وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتووچۆدا کە لەبەردەم زانکۆى گەرمیان روویدا، شۆفێرى ماتۆڕسکیلێک گیانى لەدەستدا، لە 21 رۆژى ئەم مانگەشدا 12 رووداوى هاتووچۆ لە سنورى گەرمیان روویانداوە.

هاتووچۆى گەرمیان بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رووداوێکی پێکدادان لە نیوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویوتا و ماتۆڕسکیلێکی دوو تایە روویدا و بەهۆیەوە لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکە گیانی لەدەستداو کەسیکیش بریندار بوو .

تەنیا لە 21 رۆژى مانگى ئاداردا، لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى گەرمیان 12 رووداوى هاتووچۆ روویاندا و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و 32 کەسیش بریندار بوون.

ئەمڕۆ ئێوارە لە گەرمیان سێ رووداوی هاتوچۆ روویداوە

ئەمڕۆ ئێوارە لە گەرمیان سێ رووداوی هاتوچۆ روویداوە