دیمەنی ئەو رووداوانەی لە کەلار روویانداوە.وێنە. هاتوچۆی کەلار
کەسێک گیانیلەدەستداوە
ئەمڕۆ ئێوارە لە گەرمیان سێ رووداوی هاتوچۆ روویداوە
964+
توانا نەقی
لە سێ رووداوی هاتوچۆدا لە ناو شاری کەلار و ناحیەی کۆکس کەسێک گیانیلەدەستدا و سێ کەسیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی کۆکس لە گوندی لەلبن ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای تۆکسۆن کەوتووەتە ناو جۆگەیەکی ئاودێرییەوە و شۆفێرەکەی کە لە دایکبووی 1968ـە گیانی لەدەستداوە.
دەشڵێت، دوو رووداوی دیکەی هاتووچۆ لەناو شاری کەلار رویداوە بەهۆیەوە سێ کەس بریداربوون.
رووداوی یەکەم لە گەڕەکی گۆران ئۆمبێلێکی جۆری نیسان پیکاب و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا بەهۆیەوە لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕ سکیلەکە برینداربوون، هەردووکیان لەدایکبووی ساڵی 2006ـن.
رووداوی دووەم لەناو گوندی کەلاری نوێ نزیک مزگەوتی سپی روویداوە، لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز و پاسکیلێک، پاسکیل سوارەکە برینداربووەو تەمەنی 12 ساڵە.
هاتوچۆ دەڵێت، سەرجەم بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان دەستی پێکردووە.