قایمقامیەتی سلێمانی

“بازاڕی سلێمانی پابەندن و کۆنتڕۆڵە”

+964

دیلان محەمەد جەزا

ئەمڕۆ لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی سەردانی ناو بازاڕیان کرد، سەرۆکی لیژنەکان دەڵێت، هیچ کاتێک بازاڕ هێندە پابەند نەبووە.

گۆران قادر سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964 وت، لە هەڵمەتێکیاندا بۆ ناو بازاڕی سلێمانی، هیچ حاڵەتێکی داخستنیان نەبووە، تەنیا پسوولەی ئاگادارکردنەوە هەبووە.

باسی لەوەش کرد، تەنیا پسوولەی سەرپێچیان بۆ سێ دوکان کردووە، کە شایەنی داخستن نەبوون، ئەوەش دەرخەری پابەندی کاسبکارانە.

ئەوەشی خستەڕو، داواکارن لە هاوڵاتیان لە کاتی کڕینی پێداویستییەکاندا، تەنیا لە دوکان و ئەو شوێنانە بیکڕن کە مۆڵەتیان هەیە و پابەندن.

گۆران قادر وتی: بازاڕی سلێمانی پابەندن و بازاڕ کۆنتڕۆڵە، نرخ لە چاو ساڵی رابردوو هاوشێوەیە یاخود کەمترە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا