هۆکاری دواخستنی چی بوو؟

وا دەیەکی نوێ بۆ گرێبەستی گواستنەوە لە دەروازەکان دانرا

964+
ئەحمەد مستەفا

بەپێی نوسراوێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان، كە وێنەیەكی دەست 964 کەوتووە، جێبەجێکردنی رێکاری بەڵگەنامەی گرێبەستی گواستنەوەی نێوان هەناردەکار و دابینکەر “بولیصە الشحن” لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان دواخرا بۆ 22.4.2024.

کە بڕیار بوو لە 20.3.2024 بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام بە وتەی گومرگ لەو رێکەوتەوە نوێیە بەدواوە دەبێتە مەرجی هاوردەكردن لە سەرجەم دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان.

لە نوسراوەكەدا هاتووە بەهۆی دواكەوتنی ناردنی نوسراوی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە بۆ هەردوو كونسوڵخانەی، كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆماری توركیا، بە مەبەستی گشتاندن و جێبەجێكردنی لە یەك كاتدا لە سەرجەم دەروازە سنورییەكان مەرجی داواكردنی “بولیصە الشحن” لە بەرواری دیاریکراوی خۆی دواخراوە.

بەقسەی گومرگ بێت دەبێت، بەڵگەنامەی “بولیصە الشحن” وەك بەڵگەنامەیەكی پێویست هاوپێچ بكرێت لەگەڵ سەرەتاكان و مەنەفێستدا، مستەفا عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، “بولیصە الشحن” گرێبەستێکی گواستنەوەیە لە نێوان هەناردەکار یان، هەڵگر و دابینکەر بۆ سوودی ئەو کڕیارەی کە بابەتە پەیوەندیدارەكانی کاڵا و کەلوپەل وەک سوودمەند هەڵدەگرێت.

کۆمپانیای گوازەرەوە بەڵگەنامەکە دەردەکات و ئاماژە بە بەندەری بارکردن و بەندەری گەیشتن و ئامرازەکانی گواستنەوە و سروشتی کاڵاکان و هەندێک داتا سەبارەت بەو پالێت یان کارتۆن و کەلوپەلانە دەکات کە دەنێردرێت، ئەوەش وەک دیاریکرد و زانیاری لە بارەی ناردنی کاڵا و کەلوپەلەکانەوە بە جێگای مەبەست.

هەروەک بەڵگەنامەی “بولیصە الشحن” پشتڕاستکردنەوەیە، لەلایەن کۆمپانیای هەڵگرەوە بۆ وەرگرتنی کاڵاکان لە کۆگاکانی کەشتییەکە، هەروەها گرێبەستی خاوەندارێتییە بۆ ئەو لایەنەی کە هەناردەی بۆ دەکرێت و دواتر خاوەندارێتی دەکات، مستەفا عەبدولڕەحمان وات وت.

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
شۆفێرانی مەرزی سەیرانبەن و باشماخ لە ئەنجومەنی پارێزگ...

شۆفێرانی مەرزی سەیرانبەن و باشماخ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە

هاوردە و ناردنکاران داوای پەرەپێدانی گۆشتی سووری لە ئە...

هاوردە و ناردنکاران داوای پەرەپێدانی گۆشتی سووری لە ئەندامەکانی کرد

وەزارەتی کشتوکاڵ قەدەغەی لەسەر هاوردەی تەماتە هەڵگرت

وەزارەتی کشتوکاڵ قەدەغەی لەسەر هاوردەی تەماتە هەڵگرت