دوای 25 رۆژ

دادگای هەولێر داوای کرد و پۆلیسی سلێمانی دەستیبەسەر داگرت

964+

فەهمی نەبی

لەسەر داواکاری دادگای هەولێر پۆلیسی سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدسیان دەستبەسەر داگرتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20.3.2024 مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دەستیگرتووە بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە964ی راگەیاند، “نزیکەی 25 رۆژ لەمەوبەر بڕیارێکمان لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر پێگەیشت، دوای گەڕان و بەدواداچوون ئەمڕۆ توانرا دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلە بگیرێت”.

لەبارەی وردەکاریەکانی هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکە سەرکەوت ئەحمەد دەڵێت، “هیچ وردەکاریەکمان لانییە و دادگای هەولێر هۆکارەکەی لایە”.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، ئوتۆمبێلەکە رەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: دوێنێ شەو لە سلێمانی کەس نەکوژ...

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: دوێنێ شەو لە سلێمانی کەس نەکوژراوە