پردی ئاشی شەهاب بە رووخاوی لە زاخۆ. وێنە:964
هه‌ولێر بۆ به‌هاناوه‌چوونی دهۆك و زاخۆ ئاماده‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگای هەولێر رایگه‌یاند، هه‌ولێر به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و به هه‌موو پێداویستییه‌ك بۆ هاوكاریكردنی هاوڵاتیانی دهۆك و زاخۆ ئاماده‌یه.
راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به هه‌ریه‌كه له پارێزگاری دهۆك عه‌لی ته‌ته‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ گوهدار شێخۆ كردووه، ئاماده‌یی شاری هه‌ولێری بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك ده‌ربڕیوه.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماده‌یی لایه‌نه‌كانی “تەندروستی، فریاکەوتن، بەرگریی شارستانی و دام و دەزگاکانى تری پارێزگای هەولێر”ی بۆ ئیداره‌ی دهۆك و زاخۆ ده‌ربڕیوه، كه ئاماده‌ن بۆ هاوكاریكردنیان و به‌هاناوه‌چوونی زیانلێکەوتووان و لێقەوماوانی هەردوو شارەکە.
دوێنێ سێشه‌ممه شەپۆلێكی بارانبارینی بەهێز هەرێمی كوردستانی گرتەوە، له دهۆك و زاخۆ زیانی زۆری گه‌یاند و سێ هاوڵاتییش گیانیان له ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها بە هۆی نالەباری كەشوهەواوە، ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك كراوه‌ته پشووی فەرمی.