
ریال مەدرید فۆتۆ: Getty Images
ریال مه‌درید یاریزانێكی گرنگی له ده‌ست دا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
پێش به‌ڕێوه‌چوونی یاریی كلاسیكۆ له جامی سوپه‌ر، یانه‌ی ریال مه‌درید یاریزانێكی گرنگی به هۆی پێكانه‌وه له ده‌ست دا.
ریال مەدرید پێش یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت، ئه‌ویش پێكانی لوكاس ڤاسكێزی یاریزانی باڵی راسته.
ریال مەدرید دوای بردنه‌وه‌ی له ڤالێنسیا به 4-3 گۆڵ به لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له قۆناغی پێش كۆتایی، خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا، بڕیاره یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا یاریی كۆتایی بكات.
ڤاسكێز له‌گه‌ڵ كاماڤینگا و ئیدیر میلیتاو له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا دووچاری پێكان بوون، به‌ڵام دوو یاریزانه‌كه‌ی دیكه، دوای ئه‌نجامدانی پشكنین، ده‌ركه‌وتووه بۆ یاریی كلاسیكۆ ئاماده ده‌بن.
بەرنامەی “ئێلچیرێنگیتۆ”ی ته‌له‌ڤزیۆنی ئیسپانیا، ئاشكرای كرد لوکاس ڤاسکێز، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، له پاژنەی پێی دووچاری پێكان بووه و شه‌ش هه‌فته له یاریگه‌كان دوورده‌كه‌وێته‌وه.
هەروەها دووپاتی کردەوە، کاماڤینگا و میلیتاو له یاریی كلاسیكۆی جامی سوپه‌ر ئاماده ده‌بن.