دەزانن چی روویداوە؟

چوار هەواڵ کە کەوتنە ژێر داروبەردوی زانیاری لافاوەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

بەلەمێک بە 77 کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت

دەزگای لوتکە بۆ کاروبای ئاوارە و پەنابەران بڵاویکردەوە، 77 کۆچبەر کە بەرەو کیشوەری ئەوروپا بە تایبەت دوورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیا دەڕۆشتن، بەلەمەکەیان لە کەناراوەکانی زارزیس لە باشووری رۆژهەڵاتی تونس نقوم بووە، سەرئەنجام 34 کۆچبەر بێسەروشوێن بوون و تائێستا تەنیا 2 تەرم دۆزراوەتەوە، ئەوەی ئاشکرابووە کۆچبەرەکان تونسی و ئەفریقی بوون.

بریکارەکانی خۆراک لە گەرمیان دەبێت کی کارد دروستبکەن

لە بڵاوکراوەیەکدا کە وێنەیەکی گەیشتووە بە 964، بەڕێوبەرایەتی بازرگانی خۆراک لە گەرمیان، ئاگاداری بریکارەکانی خۆراک دەکاتەوە کە دەبێت کارتی (کی کارد) دروستبکەن، بەو پێیەی رادەستکردنی پارەی خۆراکی مانگانە لەو رێگەیەوە دەبێت، بە پێچەوانەوە هەر بریکارێک کارتەکە دەرنەکات خۆراکی مانگانەی بۆ نانێردرێت.

لە کەرکوک 11 ئەندامی داعش دەستگیرکران

هێزێکی دەزگای هەواڵگریی لە کەرکوک، لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانی “تۆڕێکی تیرۆریستی” کە پێکهاتبوو لە 11 ئەندامی باندەکانی رێکخراوی چەکداری داعش دەستگیربکات، لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایدا دانیان بە ئەندامبوونیان لە رێکخراوەکە و بەشداری کردەوەی “تیرۆرستی” ناوە، لە سنوری پارێزگای کەرکوک و هێرش بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان.

مانگی شوبات لە سلێمانی 99 منداڵ لە بارچوون

تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە مانگی شوباتی ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵان، 195 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون و 21 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و یەک حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و یەک حاڵەتی لەدایكبوونی چوارینەیان هەبووە، هاوکات 99 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراون، لەکاتێکدا هەمان مانگ 943 منداڵ لەو نەخۆشخانەیە لەدایکبوون کە 435 منداڵیان کچ بوون و 508 منداڵیان کوڕ بوون.

رۆژی سێشەممە و بەرەبەیانی چوارشەممە 19-20.3.2024 رۆژەڤی کۆچە و کۆڵانەکانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، باران بارینی بەخوڕ و درستبوونی لافاو بوو، تایبەت لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، کە زیانی گیانی و ماڵیشی لێکەوتەوە.

964 ئامارى زەرەر و زیانەکانى لافاوەکەى دهۆک ئاشکرا دەکا...

964 ئامارى زەرەر و زیانەکانى لافاوەکەى دهۆک ئاشکرا دەکات