چارەسەری چییە؟

بەهۆی زۆری شێ ژەنگ لەسەر گەڵای گەنم دروستبووە

964+
ئەحمەد مستەفا

ژەنگی گەنم، نەخۆشییەکە تووشی گەڵای گەنم دەبێ، کاتێک شێ بەرزبێ و پلەی گەرمی لە نێوان 16پلە بۆ 25 پلە بێت، ئەندازیارێک بۆ جوتیارانی رشاندنی دەرمان بە چارەسەر دەزانێ.

دروستبوونی شێ بۆ ماوەیەکی زۆر، هۆکاری سەرەکییە بۆ دروستبوونی ژەنگەکە لەسەر گەڵا و روخساری گەنم.

ئەندازیاری کشتوکاڵی ئاسۆ فەتاح، ئەمڕۆ چوارشەممە 20.3.2024 بە 964ی وت، لە ئێستادا زۆرترین گەنم و کێڵگەی گەنم تووشی ئەم نەخۆشیە بوون، مەگەر کەسێک سنفێکی چاندبێ بەرگری بۆ ئەم نەخۆشیە باش بێ، یان گەنمەکەی ساوا بێ و تەنک بێ ئەو ژەنگە زەوییە کشتوکاڵییەکەی نەگرتبێتەوە.

بە قسەی ئەو ئەندازیارە باشترین کار، ئەوەیە لە ئێستادا ئەو جوتیارانەی گەنمەکانیان ژەنگی کردووە، هەستن بەڕشاندنی دەرمانێک (خێزانی تریازوڵ) وەک “دایفینوکونازوڵ و ئەزۆکسی ستروبین” یاخود دەرمانێک پێک هاتبێ لە “تیبوکونازۆڵ و ئەزۆکسی ستروبین”، کە کاریگەرن بۆ لابردنی ژەنگی سەر گەڵاکان.

رۆژی 18.3.2024، تیمێکی کشتوکاڵی سلێمانی لەسەر هەمان گرفت سەردانی ژمارەیەک گوندی قەزای شارەزووریان کرد، کە خەڵکی ناوچەکە بەهۆی دروستبوونی ئەو ژەنگەوە پەنایان بۆ بردبوون، بەگوێرەی راگەیەندراوەکە رێنمایی کراون بۆ رشاندنی دەرمان.

هەوڵی بەرهەمهێنانی بنەتۆوی گەنم دەدرێت

هەوڵی بەرهەمهێنانی بنەتۆوی گەنم دەدرێت

گەنمە زستانییەکەی کۆیە سەرکەوتوو بوو

گەنمە زستانییەکەی کۆیە سەرکەوتوو بوو