بەهۆی بارانەوە

سبەینێ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پشووە

964+

توانا نەقی

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەهۆی دروستبوونی لافاو و باران بارینی زۆر لەسەر جەم دامودەزگاکانی ئیدارەکە بڕیاریدا بکرێت بە پشوو.

کەمێک پێش ئێستا ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە 20.3.2024 لە سەرجەم دامودەزگاکانی سنوورەکە پشووی فەرمی دەبێت.

دەشڵێت، دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان دەوامی خۆیان دەکەن و لە ئەرکدا دەبن.

بەهۆی باران بارینی زۆری ئەمڕۆوە لە زۆرێک لە گەڕەکەکانی زاخۆ لافاو دروستبووە و زیانی مادی گەیاندووەتە چەندین گەڕەک و ماڵ.

گەڕەکێکى زاخۆ ژێرئاو کەوت

گەڕەکێکى زاخۆ ژێرئاو کەوت