ساتی دروستبوونی لافاوەکەی دهۆک - وێنە: 964
عه‌لی ته‌ته‌ر: خۆتان بپارێزن
دهۆك سبه‌ی كرده پشووی فه‌رمی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند، به‌هۆی شه‌پۆڵی باران و بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی شاره‌كه، سبه‌ی له پارێزگای دهۆك پشووی فه‌رمییه.
عه‌لی ته‌ته‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڕیاره‌كه‌ی راگه‌یاند، هاوكات داوا له هاوڵاتیانی شاره‌كه ده‌كات، خۆیان بپارێزن و له شوێنی مه‌ترسیدار دووربكه‌ونه‌وه.
پارێزگاری دهۆك له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ پاراستنی هاوڵاتیان.
هه‌روه‌ها داوا له هاوڵاتیانی شاره‌كه‌ش ده‌كات، خۆیان و كه‌سوكار و ماڵ و سامانیان بپارێزن و ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بێت له ماڵ نه‌یه‌نه‌ده‌ر.
شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران و سه‌رما هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، له شاری دهۆكدا كاریگه‌رییه‌كان زیاترن و ئه‌مڕۆ دوو هاوڵاتی گیانیان له ده‌ست دا و ئاوی رووبار بردنی، هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه‌ش به‌م شه‌وه گیانی له ده‌ست دا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئاو چووه‌ته ناو ده‌یان ماڵ و زیان و زه‌ره‌ری زۆری به هاوڵاتیان گه‌یاندووه.