زیانەکان چى بوون؟

964 ئامارى زەرەر و زیانەکانى لافاوەکەى دهۆک ئاشکرا دەکات

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

جگە لە گیانلەدەستدانى سێ کەس و برینداربوونى 11 کەسى دیکە، 50 ئۆتۆمبێل و 150 ماڵ بەهۆى لافاوەکەى ئەمڕۆى دهۆک زیانیان پێگەیشتووە.

بێوار عەبدول عەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک داتای نوێى زەرەر و زیانەکانى لافاوەکەى دهۆکى بۆ 964 ئاشکرا کرد و دەردەکەوێت، بەهۆى لافاوەکەى ئەمڕۆ، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 11 کەسیش بریندارن، 120 کەسیش لە خنکان رزگارکراون.

لەبارەى زیانە مادییەکانیشەوە، بەرپرسى راگەیاندنى بەرگرى شارستانى دهۆک ئاشکراى کرد، 150 ماڵ زیانیان پێگەیشتووە و ئاویان تێچووە، 50 ئۆتۆمبێلیش کەوتوونەتە ژێر ئاوەوە و لافاوەکە بردوونى و زیانى پێگەیاندوون.

بەهێزى لافاوەکە بەشێوەیەک بووە 10 ماڵ بە تەواوەتى رووخاون، گەشتووگوزارى دهۆکیش نۆ هۆتێلى بۆ 242 خێزان ئامادەکردووە کە بەهۆى لافاوەکەوە بێماڵ بوون.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

لافاو ماڵی دوو پێشمه‌رگه‌ی وێران كرد

لافاو ماڵی دوو پێشمه‌رگه‌ی وێران كرد