حەویجە

فەرمانبەرێکی کارەبا گیانی لە دەست دا

964+
کاروان ساڵحی -کەرکوک

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانبەرێکی کارەبای قەزای حەویجە لە کاتی ئەرکدا بە هۆی تەزووی کارەبا گیانی لە دەست دا.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشتیی حەویجە بە 964ـی وت، فەرمانبەرێکی گەنجی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای حەویجە لە کاتی چاککردنەوەی وایەری سەر ستوونی یەکێک لە گەڕەکاکانی قەزاکە، بە هۆی تەزووی کارەبا گیانی لە دەست دا.

وتیشی دوای پشکنین تەرمەکە لە نەخۆشخانەی گشتیی حەویجە رادەستی کەسوکارەکەی کرا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

منداڵێکی تەمەن شەش ساڵە لە ئاوی حەویجە خنکا

منداڵێکی تەمەن شەش ساڵە لە ئاوی حەویجە خنکا